سوودانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبووەوە
وێستگەنیوز_
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکەی کرد و 'هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق' پرسێکی کۆبوونەوەکەیان بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دیدارەکەدا سوودانی و بەرهەم ساڵح باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە کراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر "گرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکان و وتاری نیشتمانی بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە سەرتاسەری وڵات؛ و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بۆ خزمەتکردنی هەموو عێراقییەکان".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پلانە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی کەرتی ئابووری و خزمەتگوزاری و گەشەکردنی وڵاتەوە کراوە.
هەروەها جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کرایەوە و 'گرنگی دابینکردنی هەلومەرجی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پرۆسەکە و بەشدارییەکی فراوانی هاوڵاتیان دووپات کرایەوە، ئەمەش بەو مەبەستەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گوزارشت لە خواست و داخوازییەکانی گەلی عێراق بکات'.
PM:02:38:20/07/2025
ئهم بابهته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت