باڵیۆزخانەی بەریتانیا: هێرشە درۆنییەکان زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنن
وێستگەنیوز_
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکات کە دەکرێتە سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەمڕۆ هەینی 18ـی تەمموزی 2025، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا، لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە پەیامێکی ئاراستەی بەغدا کردووە و تێیدا دەڵێت، بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستان، زیان بە ئابووریی عێراق دەگەیەنێت، داواشی کردووە، لێپرسینەوە لەگەڵ هێرشکارەکاندا بکات.
ئاماژەی بەوە کردووە، بەریتانیا هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە بۆ سەرتاسەری عێراق سەرکۆنە دەکات، لەنێویشاندا ئەوانەی لەم هەفتەیەدا ژێرخانی وزەیان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.
دەشڵێت: ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەلامەتیی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن و زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنن، هاوکات سەقامگیری عێراق تێکدەدەن.
باڵیۆزخانەی بەریتانیا داوا لە حکومەتی عێراق کرد ڕێگری لە هێرشی زیاتر بکات و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەراندا بکات.
PM:03:46:18/07/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت