وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ژماره‌ی كوژراوانی ئاگره‌كه‌ی كوتی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی مۆڵه بازارگانییه‌كه‌ی كوت، 61 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 14 ته‌رمیش به‌هۆی سووتانه‌وه نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوێنێ له پارێزگای واست ئاگر له بینایه‌كی بازرگانی كه له پێنج نهۆم پێكهاتبوو، چێشتخانه‌یه‌ك و هایپه‌رماركێتێكی تێدابوو و ته‌نها 7 رۆژبوو كرابووه‌وه، كه‌وته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 61 هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆرینه‌یان به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه خنكاون و 14یان به‌هۆی سووتانه‌وه نه‌ناسراونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سه‌ره‌ڕای به‌هێزی ئاگره‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیویانه زیاتر له 45 كه‌س كه له‌ناو بیناكه‌دا گیریان خواردبوو، رزگار بكه‌ن.
راشیگه‌یاند كه وه‌زیری ناوخۆ بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری هونه‌ری داوه بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئاگره‌كه و كه‌موكوڕییه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ش له‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسن و كه‌مته‌رخه‌مییان كردووه.
AM:10:22:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت