به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له مۆڵێكی كوت ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له مۆڵی "هایپه‌رماركێت"ێكی كوت له رۆژهه‌ڵاتی عێراق نزیكه‌ی 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌وهۆیه‌شه‌وه سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، محه‌مه‌د جه‌میل ئه‌لمه‌یاحی، پارێزگاری واست رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له مۆڵێكی بازرگانی له شاری كوت له ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق نزیكه‌ی 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌لمه‌یاحی ده‌ڵێت: "كاره‌سات و به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتووه. گه‌له‌كه‌م و خه‌ڵكی كوت و هه‌موو واست، ماته‌مینی بۆ له‌ده‌ستدانی گروپێكی باش له كوڕ و كچه‌كانی پارێزگاكه‌مان ده‌گرین. نزیكه‌ی 50 كه‌سمان له‌ده‌ستداوه، له‌نێویاندا ژن و پیاو و منداڵ، له‌ناو ئاگری نه‌گريسی هایپه‌رماركێتدا. لا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم".
زۆرێك له هاوڵاتیان وێنه و ڤیدیۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌یان له هایپه‌رماركێتی كۆرنیش له سۆشیال میدیا بڵاوكرده‌وه.
تا ئێستاش هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و كۆی ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌وردی ئاشكرا نه‌كراوه.
AM:08:44:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت