ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێ کردنی پرسی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
چاوەڕوان دەكرێت ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی 7ـی 2025، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كە هاوپەیمانی پێكهێنەری حكومەتی عێراقە، كۆبونەوەیەكی فراوان لە بەغدا ئەنجام بدات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی شەفەق نیوز کە لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، "كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و تەوتیكردنی لە بانكەكانی عێراق، پرسی هەناردەكردنی نەوت و گرتبەری هەڵوێستێكی یەكگرتوو لەبارەی بوونی سوپای توركیا لە عێراق، بە تایبەت دوای دانانی چەك لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە".
هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی بەغدا و هەولێر بەردەوامی هەیە. شەوی سێشەممە 15ـی 7ـی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکە، سەبارەت بە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
AM:10:07:16/07/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت