راکان جبووری سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
وێستگەنیوز-
لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەموزی 2025، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵایەکی ئێمە راکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی پێشووی کەرکوک سزای زیندانی کردنی ساڵێکی بەسەردا سەپێندرا.
ئاماژەی بەوەکردووە، "راکان جبووری سزای زیندانی کردنەکەی (مع وقف التنفيذ ) لە دەرەوەی زیندان تەواو دەکات".
هاوکات، سزاکەی راکان جبوری لە دادگای کەرخی بەغدا لەلایەن دادوەری ئەو دادگایەوە دەرکراوە جگە لەو سزایەش سێ سکاڵای تر لەسەر راکان جبووری لە هەمان دادگا هەیە.
راکان جبووری، بە پێ مادەی 340 دەستگیرکراوە کە لە یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێک یان کەسێک کە بە خزمەتێکی گشتی تۆمەتبار بکرێت، بە مەبەست زیان بە سامان یان بەرژەوەندی ئەو قەوارەیە بگەیەنێت کە تێیدا کار دەکات یان پەیوەندیی پێوە هەیە بەهۆی پۆستەکەیەوە، یان بە پارەی ئەو کەسانەی پێیان سپێردراوە، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن.
PM:06:53:14/07/2025
ئهم بابهته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت