لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەموزی 2025، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس کۆببنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، پرسی شایستە داراییەکان و هەناردەکردنەوەی نەوت هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراق لە دوای چەکدانانی پەکەکە، دووبارە بوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەروەها پرسی بەردانەوەی ئاوی تورکیا بۆ ناو عێراق و تاوتوێ بکرێت.
PM:04:45:14/07/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت