نەوەی نوێ: رەنگە تاوەكو هەڵبژاردن دوو بۆ سێ مووچە بدرێت
وێستگەنیوز-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەنگە تاوەکو هەڵبژاردن دوو بۆ سێ مووچە بدرێت، ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەوان دوای یەکێتی و پارتی ناکەون.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەموزی 2025، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنەکە رایگەیاند، "بەپێی ئەو زانیارییانەی هەمانە رەنگە تاوەكو هەڵبژاردن دوو بۆ سێ مووچە بدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەكێتیی و پارتی دەرۆزە دەكەن، كە دەیانوت دەۆزە ناكەین، ئەو نوری مالیكییەی كە دەیانوت ئەو قوتی خەڵكی بڕیوە، ئێستا بە شان و باڵیدا هەڵدەدەن، دەستی ماچ دەكەن ئەڵێن بەشك و دوو مووچە بنێرن بۆ هەرێمی كوردستان".
دەشڵێت، "ئێمە دوای یەكێتیی و پارتی ناكەوین، ئەوەی ئەوان بیكەن درۆ و ساختەچێتییە، ئەگەر راست دەكەن سەرۆك كۆمار و وەزیرەكانیان دەبردەوە ماڵەوە و ئیستیقالەیان دەكرد، نەك بڵێن تەعلیقی دانیشتنەكان دەكەین، دەوامیش نەكەن و مووچەكانیان بخەنە گیرفانیانەوە".
سروە عەبدولواحید وتی، "سکاڵامان لەسەر گرانی نرخی کارەبا 24 کاتژمێرێکە کردووە نەک پڕۆژەکە، ئێمە دژی دزی و گەندەڵی ئەوانین".
وتیشی، "فشار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین تاوەکو لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکەن".
PM:02:38:14/07/2025
ئهم بابهته 736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت