سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق دوایین وەرزی یاسادانانی ئەم خولەی ده‌ستپێبكات و تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك بدرێت و خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش به‌شداری ده‌كات.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو پشووی وه‌رزی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و سبه‌ینێ شه‌ممه دوایین وه‌رزی یاسادانانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره (1)ی بڵاوكرده‌وه كه كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م بڕگانه له‌خۆده‌گرێت:
• یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامسازانی عێراقی.
• دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ته‌ندروستیی ده‌روونی.
• سێیه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای پاراستن له زیانه‌كانی تووتن.
• چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای یه‌كێتیی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان له عێراق.
• پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ چاودێریی ناوه‌كی، تیشكه‌وه‌ر، كیمیایی و بایۆلۆجی.
• شه‌شه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه به‌هۆی كرده‌وه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه به‌شێك له جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه.
• حه‌وته‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای چوونه‌پاڵی عێراق بۆ رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی فیزیایی مادده‌ی ئه‌تۆم.
هاوكات میدیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
PM:10:00:11/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت