وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا
ئەرشیف
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی تیمی راگەیاندكارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 10ی تهموزی 2025، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندكارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندووە، "هەڵمەتی بانگەشەی فەرمی بۆ کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 9ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێدەکات، تاوەکو 8ی تشرینی دووەمی 2025".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆمسیۆن له داهاتوویهكی نزیكدا چەند رێنماییەکی هاوبەش سەبارەت بە شێوازی هەڵواسینی بانگەشەی هەڵبژاردن و دیاریکردنی شوێنەکان دەردەکات و گشتاندنی پێ دهكرێت بۆ تهواوی پارێزگاكان".
لەبارەی سزاکانی سەرپێچییەوە حەسەن هادی وتی، "سزاکان بۆ سەرپێچیکاران له قۆناغی یهكهم بە ئاگادارکردنەوە دەستپێدەکات، دواتر سزای دارایی کە لە یەک ملیۆنەوە تا 25 ملیۆن دینار دەبێت".
وتیشی، "ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاترە لە 21 ملیۆن دەنگدەر".
بەپێی ئەو وادەی سەرۆک وەزیرانی عێرا دیاریکردووە، رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
PM:06:36:10/07/2025
ئهم بابهته 688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت