نوسینگەی سوودانی: لیژنەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی نەوت و مووچە پێکهێندرا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەممووزی 2025 لیژنەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی نەوت و مووچە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکهێندرا.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەکە دوای ئەوە هات کە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دوو پێشنیازنامە کرد؛ یەکێکیان لەلایەن لایەنە فیدراڵییەکان و ئەوی دیکەیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکێش کرابوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "پێکهێنانی لیژنەکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە کە تایبەتن بە پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانەش رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی مووچەی فەرمانبەران و بەجێکردن."
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەرکی لیژنەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەردوو پێشنیازنامەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواتر راسپاردەکانی خۆی پێشکێشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات تاوەکو "لە نزیکترین کاتدا" بڕیاری کۆتایی بدرێت.
لیژنە باڵاکە بە سەرۆکایەتیی محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان پێکدێت و ئەم وەزیرانەش ئەندامن تێیدا، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خالید شوانی، وەزیری داد، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی و نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
PM:10:07:08/07/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت