سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق چه‌ند بڕیارێكیان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی به‌نده‌ری خۆر عه‌بدوڵا ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق چه‌ند بڕیارێكیان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی به‌نده‌ری خۆر عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وڵاتی كوێت ده‌ركرد، بڕیاریش درا سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران سكاڵاكانیان له دادگه‌ی فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه بكشێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8 ی ته‌مووزی 2025 سه‌رۆكایه‌تیه‌كان له كۆشكی به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆمار د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید و سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د.مه‌حمود مه‌شهه‌دانی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و پێویستی پاراستنی ئه‌و ڕێچكه‌ی حكومه‌ت گرتوویه‌تییه‌به‌ر له‌ڕێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌مه‌ترسییه‌كان و پاراستنی سه‌لامه‌تی وڵات تاووتوێكرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆكه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان تاووتوێ كرد و پشتیوانی له‌و هه‌نگاوانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گرتوویانه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه له واده‌ی دیاریكراوی 11 ی تشرینی دووه‌می 2025 باس كرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رۆكه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر بابه‌تی په‌یماننامه‌ی ڕێكخستنی ده‌ریاوانی له خۆرعه‌بدوڵا كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ڕێزه‌وه به پێی یاسای (42) ی ساڵی 2013 په‌سه‌ند كرا، كه دادگای باڵای فیدراڵی به بڕیاری ژماره 105 / و یه‌كگرتوو 194 / فیدرالی / 2023 به ناده‌ستووری بوونی یاساكه‌ی ناساند.
له‌كۆتایدا به‌م شێوه‌یه ڕێككه‌وتن كرا:
1. هه‌ستانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كه پێویستی به دووباره ده‌ركردنی یاسای په‌سه‌ندكردنی په‌یماننامه‌كه به شێوه‌یه‌كی پره‌نسیپی هه‌یه.
2. سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكه بۆ دادگای فیدراڵی ده‌كشێننه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی پێویستی پاش جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی یاسادانان.
3. دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی عێراق به په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆكه‌كان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت و بۆ مشت‌ومڕ و داواكاری سیاسی و میدیایی به‌كار نه‌هێنرێت چونكه ئه‌مه زیان به ماف و ناوبانگی ده‌ره‌كی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت".
PM:05:01:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت