سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەموزی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و شاندەکەی یاوەری.


بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت، شاندی تورکیا سڵاوی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای گەیاند بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر خواستی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو هاوکاری و پێشکەوتنی زیاتر، لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆستدا.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرا، بەشێوەیەک ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی.


AM:11:53:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو