چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەریم بدات


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەموزی 2025، بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە و چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.


دوێنێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆبوونەوە، رۆژنامەی سەباح کە میدیایەکی فەرمی عێراقە رایگەیاندووە، "رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکە گفتوگۆکان بە باشی بەڕێوەدەچن".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ پرسی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە پرسێکی کۆبوونەوەکە، هەرچەندە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەهاتووە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانداین بەپێی دەستوور و یاسا".

ئەمڕۆ 68 رۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ بڕیاردان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


AM:09:05:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو