سودانی و سەرۆک کۆماری عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان تاوتوێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەموزی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی د. عەبدوللەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بە گشتی کرد، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر یەکخستنی وتار و هەڵوێستەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو عێراقییەکان.
ئاماژە بەوەکراوە، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیەی دارایی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا، و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پێی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان، هەروەها باسیان لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆییدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت.
PM:02:57:07/07/2025
ئهم بابهته 776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت