وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: ژمارهی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق بەشێوەیەکی رێژەیی بەرزبووەتەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەموزی 2025، رایدەگەیەنێت، زۆرترین رێژەی فڕینی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی عێراقدا تۆمارکردووە و رۆژانەش گەیشتوەتە زیاتر لە 700 گەشتی ئاسمانی.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هاتووە، "جوڵەی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی عێراقدا گەیشتوەتە ئاستێکی پێوانەیی و لە رۆژێکدا 700 گەشتی تێپەڕاندوە، ئەوەش ئاماژەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ بوژانەوەی ئاسمانی عێراق و بوژانەوەی تەواوەتی دوای شەپۆلی ئەم دواییەی گرژییەکانی ناوچەکە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەم پێشکەوتنە دەرئەنجامی ستراتیژییەکی نیشتمانی یەکگرتووە کە لەلایەن حکومەتەوە پەرەی پێدراوە، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی كه ئاڕاستەی پێویستی دووبارە بنیاتنانەوەی متمانەی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی عێراق و بەرزکردنەوەی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ جێبەجێکردنی بەرزترین ستانداردەکان کردووە".
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، "ژمارهی گەشتە ئاسمانییەکانی رۆژانەی فڕۆکەکان بە شێوەیەکی رێژەیی بەرزبووەتەوە، لە 300-350 گەشتی پێشوو، بۆ 450-600، ئێستاش 700 گەشتی تێپەڕاندووە لە رۆژێکدا، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە کە لە ساڵانی رابردوودا تۆمارکراوە".
AM:09:21:06/07/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت