سبه‌ینێ له ژماره‌یه‌ك ناوچه و پارێزگای عێراق كرایه پشوو
وێستگه‌نیوز-
به‌بۆنه‌ی یادی حه‌وتی موحه‌ڕه‌مه‌وه، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق كرایه پشوو، تا ئێستاش له هیچ شارێكی هه‌رێم نه‌كراوه‌ته پشوو.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، تا ئێستا له هه‌شت پارێزگای عێراق سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه كراوه‌ته پشوو.
ئه‌و شوێنانه‌شی كه سبه‌ینێیان كردووه‌ته پشوو بریتین له پارێزگاكانی "به‌سره، عه‌ماره، ناسریه، سه‌ماوه، واست، بابل، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و ژماره‌یه‌ك قه‌زا و ناحیه‌ی سنووری پارێزگای كه‌ركوك".
پشووه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌و شوێنانه‌ش به‌بۆنه‌ی حه‌وتی موحه‌ڕه‌م، شه‌هیدبوونی ئه‌با ئه‌لفه‌زڵ ئه‌لعه‌باس و به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ته به خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه بۆ به‌شداریكردن له یادكردنه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی حسێنی.
تا ئێستاش هیچ شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌یكردۆته پشوو و سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمییه.
PM:10:59:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 5844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت