نوێترین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیەندرا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە 2ـی 7ـی 2025، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، نوێترین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوونی راگەیاند و زۆرترین ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە کە 60 حاڵەتە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە، لەم دواییەدا، ناوەندە تەندروستییەکان لە سەرانسەری پارێزگاکان 17 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان تۆمارکردووە، کە تائێستا دوو کەسیان تائێستا لە نەجەف و دیالە، گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ساڵی 2025ـدا، 184 حاڵەتی پشتڕاستکراوی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆمارکراون و لەنێویاندا، 24ـیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماری توشبووان لە سەرجەم پارێزگاکان بەم شێوەیە:

زیقار: زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، کە 60 حاڵەتە و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.

بەغداد – رەسافە: 29 تووشبوو و شەش گیان لەدەستدان.

واسیت: 17 تووشبوو و دوو گیان لەدەستدان.

نەجەف: دوو تووشبوو و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

بەسرە: 13 تووشبوو و یەک گیان لەدەستدان.

موسەننا: 11 تووشبوو و دوو گیان لەدەستدان.

نەینەوا: حەوت تووشبوو و هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.

دیوانییە: چوار تووشبوو و یەک گیان لەدەستدان.

بەغداد – کەرخ: پێنج تووشبوو و هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.

میسان: 11 تووشبوو و هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.

دیالە: هەشت تووشبوو و سێ گیان لەدەستدان.

بابل: دوو تووشبوو و یەک گیان لەدەستدان.

سەڵاحەدین، ئەنبار و کەربەلا: هەریەکێکیان، یەک حاڵەتی تووشبوون تێیاندا تۆمارکراوە بەبێ گیان لەدەستدان.

کەرکوک: پێنج تووشبوو و چوار گیان لەدەستدان.

هەولێر: دوو تووشبوو و هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.

سلێمانی: دوو تووشبوو و هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.

دهۆک: سێ تووشبوو و یەک گیان لەدەستدان.


PM:12:34:02/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو