زیاتر له هه‌زار كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 34 كورسی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
زۆری ژماره‌ی كاندیده‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ په‌رله‌مانی عێراق بووه‌ته بابه‌تی مشتومڕی به‌رفراوان له موسڵ به‌تایبه‌ت كه داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاشكرایانكردووه، زیاتر له هه‌زار و 40 كاندید خۆیان تۆماركردووه بۆ كێبڕكێ له‌سه‌ر ته‌نها 34 كورسی كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا بۆ پارێزگاكه ته‌رخانكراون.
هاوڵاتیان و چالاكوانان ناڕه‌زایی خۆیان له‌م ژماره زۆره‌ی كاندید ده‌رده‌بڕن و وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونی ئاژاوه‌ی سیاسی و نه‌بوونی كۆنترۆڵی ڕاسته‌قینه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی كاندیدكردندا ده‌یبینن.
چاودێران پێیانوایه ئه‌م دیارده‌یه بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی دارایی له‌سه‌ر دیمه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌بدوڵا ئه‌لحه‌دیدی، لێكۆڵه‌ری كاروباری سیاسی بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: "ژماره‌ی كاندیده‌كان له نه‌ینه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخێك له پشێوی هه‌ڵبژاردن و به‌فیڕۆدانی داراییه كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌دیده‌كرێت".
وتیشی: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ملیۆنان دینار له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه خه‌رج بكرێت كه پێشوه‌خته ده‌زانن كه چانسی هه‌ڵبژاردنیان كه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوورن له‌سه‌ر چوونه ناو كێبڕكێكه".
ئه‌لحه‌دیدی باس له‌وه ده‌كات كه "ئه‌م دیارده‌یه ئاماژه‌یه بۆ بوونی كه‌موكوڕییه‌كی ڕوون له یاساكانی كاندیدكردندا، كه پێوه‌رێكی واقیعی یان مه‌رجی رێگری دانه‌ناوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵاوسانی ژماره‌ی كاندیده‌كان و لاوازبوونی كوالیتی پرۆسه‌ی دیموكراسی".
له كاتێكدا نه‌ینه‌وا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چوونه ناو قۆناغێكی نوێی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن، پرسیاره‌كان له‌سه‌ر جددیه‌تی ئه‌م كاندیدكردنانه و تا چ ئاستێك ئه‌م ژماره زۆره‌ی كاندیده‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆشیاری ده‌نگده‌ران و كوالیتی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
PM:04:50:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت