ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری: دادوه‌رانی دادگای فیدراڵی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كانیان كشانده‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی ته‌مووزی 2025 ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان نه‌ما، ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدراڵی داوای خانه‌نشینییان كشانده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی دادوه‌رییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه كه "ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرد به سه‌رۆكایه‌تی فایق زیدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، و ئاماده‌بوونی دادوه‌ره‌كانی دادگای فیدراڵی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێریی دادوه‌ری و سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئاماده‌بوون پیرۆزباییان له سه‌رۆكی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی، دادوه‌ر مونزیر ئیبراهیم كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته‌دا و سوپاسی ئه‌ندامانی دادگاكه‌یان كرد بۆ كێشانه‌وه‌ی داواكاری خانه‌نشینییان".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له میكانیزمه‌كانی كاری دادوه‌ریی دروست و پابه‌ندبوون به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرا، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان، هه‌روه‌ها گرنگی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر ڕه‌فتارێك یان پراكتیزه‌یه‌ك كه ئه‌مه بخاته ژێر پرسیاره‌وه".
له‌ماوه‌كانی دواییدا به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نۆ له ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كه شه‌ش دادوه‌ر و سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گ بوون، دادگاكه تووشی قه‌یران بوو.
دواتر دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی به‌هۆكاری ته‌ندروستی خانه‌نشین كرا و دادوه‌ر مونزیر ئیبراهیم حسێن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه كاندیدكرا و دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌ركرد.
PM:02:31:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت