نوری مالیکی: عێراق لە جەنگی ئیسرائیل پارێزراو نابێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، پێویستە عێراق بگاتە ئاستی هێزی وڵاتانی دراوسێی، ئاماژە بەوەشدەکات، عێراق لە جەنگی ئیسرائیل پارێزراو نابێت.


نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا شەوی رابردوو لە مەراسیمێکدا بەبۆنەی یادی موحەرەمەوە وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "پێویستە عێراق بگاتە ئاستی هێزی وڵاتانی دراوسێی، ئەمەش بە مەبەستی هەڵگیرساندنی شەڕ نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی سەروەری و مافی گەلەکەیەتی".

ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە پێداچوونەوە بەهەموو دامەزراوە و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق بکرێتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی لە ئاستێکدان سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنیی مسۆگەر بکەن و رووبەڕووی هەڕەشە دەرەکییەکان ببنەوە".

مالیکی وتی، "جەنگەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەوە تا لوبنان و پاشان سووریا و دواجار بۆ ئێران دەستیپێکرد، عێراقیش لەوە پارێزراو نابێت".

وتیشی، ""چاکسازی تەنها دروشمێک نییە، بۆ مەبەستی سیاسی یان حزبی بێت، بەڵکو دەبێت لە چوارچێوەی دیدگایەکی ستراتیجیدا بێت کە چارەسەری لاوازی و کەموکوڕییەکانی دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت بکات".



AM:09:02:29/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو