دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی راگرتنی مووچەی هێزەکەیان روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

ماوەی پێنج رۆژە مووچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق دواکەوتوە و باس لە راگرتنی مووچەکەیان دەکرا، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لەبارەی دەنگۆی راگرتنی مووچەی دەستەکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، حسێن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی عێراق رایگەیاند، "موچەی حەشدی شەعبی دابینكراوە و لە ناوەڕاستی هەفتەدا خەرج دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کارتە نوێیەكانی ئەندامانی دەستەكە لەبری بانكی ڕافیدەین لە بانكی نەهرێن چاپكراون و لە ئێستادا كار لەسەر پارەی پێشوەختە دەكەین و پاڵپشتی خەرجكردنیان دەكەین".






PM:10:50:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت