زۆربه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی عێراق له به‌غدا خۆیان كاندید كردووه
وێستگه‌نیوز-
زۆربه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی عێراق له سه‌ر پارێزگای به‌غدا خۆیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندید كردووه و چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌و شاره كه خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانییه، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
میدیا عێراقییه‌كان ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده سیاسییانه‌یان بڵاوكرده‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا و له‌سه‌ر پارێزگای به‌غدا خۆیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندید كردووه.
دیارترین كاندیده‌كانی ژماره یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی به‌غدای پایته‌خت بریتین له:
*محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان.
*محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم.
*نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا.
* هادی عامری، ئەمینداری رێکخراوی بەدر.
*مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری و ده‌ستپێشخه‌ری.
*موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئه‌ساس.
*مه‌حمود ئه‌لقه‌یسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم.
*نه‌عیم ئه‌لعه‌بودی سه‌رۆكی لیستی سادقون.
*عه‌مار مو‌سا ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
له 325 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌غدا 71 كورسیی هه‌یه كه 69ی كورسیی گشتی و 2ی كۆتای كریستیان و سابیئه‌ی مه‌ندائییه.
كازم ئه‌لسه‌یادی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق سه‌باره‌ت به گرنگیدانی سه‌ركرده باڵاكان به به‌غدا رایگه‌یاند كه "به‌غدا 69 كورسی گشتی هه‌یه كه هاوتایه له‌گه‌ڵ پێنج پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشوور و به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌ركرده و لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانیان له‌و شاره چڕكردووه‌ته‌وه".
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رگای تۆماركردنی ناوی كاندیده‌كانی داخست و ره‌تیكرده‌وه جارێكی تر ئه‌و ماوه‌یه درێژبكاته‌وه.
موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌وباره‌وه له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان ته‌واو بووه و درێژ ناكرێته‌وه".
موهه‌نه‌د مسته‌فا ده‌ڵێت: "هه‌نگاوی دووه‌م بریتییه له وه‌رگرتنی زانیاریی كاندیده‌كان له نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگاكان و دواتر ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوه‌ندیی نیشتمانی و له‌وێشه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
PM:02:52:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت