هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاری دا به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات
وێستگه‌نیوز -
هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق رایگه‌یاند كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو ناكه‌ن، و ته‌نها پاڵپشتی هاوپه‌یمانی "هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی" ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هاتووه كه "هاوپه‌یمانی نه‌سر رای گشتی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له كاتێكدا باوه‌ڕی به پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، و له‌كاتێكدا به‌رده‌وامی ئه‌ندامێتی خۆی له‌ناو هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا دووپاتده‌كاته‌وه، به‌هیچ كاندیدێك به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و ته‌نها پشتگیری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به گونجاو و لێهاتووی ده‌زانێت له‌نێو كاندیده‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانییه‌كان".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "هاوپه‌یمانی نه‌سر ره‌تیده‌كاته‌وه كاندیده‌كانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك بكه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاره‌ی سیاسی و نه‌بوونی بنه‌مای یاسایی بۆ رێگریكردن له ده‌ستوه‌ردان و كڕینی ده‌نگ و به‌كارهێنانی سامانی گشتی و ده‌ره‌كی و ئیستغلالكردنی سامانی ده‌وڵه‌ت بێت".
ده‌شڵێت: "هاوپه‌یمانی نه‌سر پێیوایه كه متمانه و ئه‌خلاقیاتی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی په‌یوه‌سته به ڕه‌فتاری سیاسییه‌وه، هه‌روه‌ها ره‌فتاری سیاسیی ئه‌و قه‌واره سیاسییه قورسایی و كاریگه‌رییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات. قورسایی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی په‌یوه‌ست نییه به قه‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانییه‌وه كه هاوسه‌نگییه‌كی دروستی نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ئه‌خلاقی و كاریگه‌ری و رۆڵی نیشتمانییه‌وه هه‌یه”.
هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی "راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه‌ته‌وه، كه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه دیموكراسیه به‌رزبێته‌وه و باشترین و شایسته‌ترین هه‌ڵبژێردرێت دوور له هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ی كه زیان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌یه‌نێت".
ڕوونیشیكرده‌وه كه "هه‌ڵبژاردنی هۆشیارانه و ئازاد و دادپه‌روه‌رانه سه‌ركرده‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه شایه‌نی به‌رپرسیارێتییه".
هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی راشیگه‌یاند كه "له‌كاتێكدا داوای چاكسازی له پڕۆسه‌ی سیاسی و زۆر لایه‌نی رژێمی حوكمڕانی ده‌كه‌ین، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی سیستمی سیاسی دیموكراسی و پێویستی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانج لێی تێكدانی سیستمه‌كه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی بێت".
بڕیاره مانگی تشرینی دووه‌می 2025 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش
ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
PM:12:38:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت