كۆمسیۆن: پرۆسه‌ی وردبینیكردنی كاندیدانی هه‌ڵبژاردن 15 رۆژ ده‌خایه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه وردبینیكردنی زانیارییه‌كانی كاندیدان و ئاستی شایسته‌ییان دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆنه‌كه، 15 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌وباره‌وه له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان ته‌واو بووه و درێژ ناكرێته‌وه".
موهه‌نه‌د مسته‌فا ده‌ڵێت: "هه‌نگاوی دووه‌م بریتییه له وه‌رگرتنی زانیاریی كاندیده‌كان له نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگاكان و دواتر ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوه‌ندیی نیشتمانی و له‌وێشه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ، ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، هاوكات ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان، و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی وردبینی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 15 رۆژیش ده‌خایه‌نێت".
بڕیاره مانگی تشرینی دووه‌می 2025 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
AM:09:18:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت