سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆمار بێت، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی ناوچەکە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێکرد کە مەبەست لێی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەر دوو گەلی برا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.
ئاماژە بەوەکراوە، لە پەیوەندییەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی گرژییەکان، هەروەها بەکارهێنانی دیالۆگ و رێگەی ئاشتیانە وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، کە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوکات گرنگ دەبێت بۆ درێژەدان بە هەماهەنگی و چڕکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی پتەوکردنی ئاشتیی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا تیشکخرایە سەر پێشهاتەکان و دۆخی کارەساتباری مرۆیی لە کەرتی غەززە، لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەکان بۆ راگرتنی دەستدرێژیی ئیسرائیل و گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بەپەلە و کۆتاییهێنان بە گەمارۆ و کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی.
PM:05:25:27/06/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت