حزبوڵڵای عێراق: ئەگەر ئەمریکا بچێتە نێو جەنگی ئێران و ئیسرائیل، ئەوا بنکەکانی دەبنە گۆڕەپانی راوکردنی مراوی


وێستگەنیوز-

بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریکا بچێتە نێو ئەم جەنگەوە، ئەوا گەرووی هورمز و بابولمەندەب دادەخرێن و بەندەرەکانی نەوتی سەر دەریای سووریش کارەکانیان رادەگرن.


ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگی ئیسرائیل دژ بە ئێران رایگەیاند، "بنکە ئەمریکییەکان کە لە سەرانسەری ناوچەکەدان، دەبنە گۆڕەپانی راوکردنی مراوی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "گەرووی هورمز و بابولمەندەب دادەخرێن و بەندەرەکانی نەوتی سەر دەریای سووریش کارەکانیان رادەگرن، باسی ئەو هەژەندە چاوەڕوان نەکراوانەش ناکەم، کە رەنگە فڕۆکەکانیان لە ئاسماندا تووشی ببن".

دەشڵێت، "ئەگەر ئەمریکا بچێتە ئەو جەنگەوە ئەوا دۆناڵد ترەمپ سەرجەم ئەو تریلیۆن دۆلارانە لەدەست دەدات، کە لە خەونەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی لەم ناوچەیە دەیبینێت".


PM:10:33:19/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو