ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی: هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراق ناتوانێت کۆترێک لە ئاسمان بخاتە خوارەوە
وێستگەنیوز_
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرەڕای تەرخانکردنی پارەیەکی زۆر لە ماوەی رابردوودا بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق، بەڵام هێزی بەرگریی ئاسمانیی لە توانایدا نییە کۆترێک لە ئاسمان بخاتە خوارەوە."
محەممەد رومەیسی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 30 ترلیۆن دینار بۆ سیستمی بەرگریی عێراق خەرجکراوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا بەزاندنی سنووری ئاسمانی وڵاتەکە 25 هەزار جاری تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی جددی هەیە بە سیستمی بەرگری و چالاککردنی رێککارەکانی پاراستنی ئاسمانی، تا ئێستا سیستمی بەرگریی ئاسمانی توانای خستنەخوارەوەی کۆترێکی لە ئاسماندا نییە.
PM:12:34:19/06/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت