سیستانی: داوا لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت ئیسلامی دەکەین، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە


وێستگەنیوز_

نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی 6ـی 2025، نوسینگەی عەلی سیستانی، لە پەیامێکدا، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران و هەڕەشەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی سەرکردە ئاینیی و سیاسییەکانی ئێران سەرکۆنە کرد. 

عەلی سیستانی، هۆشداری دەدات لەوەی، کە هەنگاوێکی تاوانکاری لەو شێوەیە، جگە لە پێشێلکردنی ئاشکرای ئایینی و ئەخلاقییەکان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، پێشبینی دەرئەنجامە ترسناکەکان دەکات بۆ هەموو ناوچەکە، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شەڕێکی تەواو لەدەستدەرچوو و ئاژاوەیەکی بەرفراوان کە ئازارەکانی گەلەکەی زیاتر بکات و زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەمووان بگەیەنێت.

لە پەیامەکەدا هاتووە "داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی دەکەین، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە بخەنەگەڕ و چارەیەکی دادپەروەرانە و ئاشتییانە بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بدۆزنەوە."


AM:08:59:19/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت