"حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كان رێككه‌وت"
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌ت له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كان رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2025 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێك له نێوان حكومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كان كراوه به ئامانجی ڕێگریكردن له په‌لكێشكردنی عێراق بۆ ناو هه‌ر ململانێیه‌كی ناوچه‌یی، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی سعودی بڵاویكردۆته‌وه، "حكومه‌تی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه كاراكان گه‌یشتووه‌ته لێكتێگه‌یشتنێكی راشكاوانه كه دڵنیای ده‌دات له‌وه‌ی خاكی عێراق نابێته گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه یان شوێنی ده‌ستپێكردنی هه‌ر جۆره هێرشێك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "هه‌موو هێز و گروپه چه‌كداره‌كان پابه‌ندبوونیان به په‌ره‌نه‌سه‌ندن و پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر كارێك كه ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق بخاته مه‌ترسییه‌وه، دووپاتكردووه‌ته‌وه".
وه‌ك كه‌ناڵه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه كه "ئێمه نامانه‌وێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، ئارامیی ئێستاش ده‌رئه‌نجامی تێگه‌یشتن و حیكمه‌ته".
ئاشكراشیكردووه كه "حكومه‌ت له‌گه‌ڵ واشنتۆن چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات، دیارترینیان پرسه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانه و دوودڵییه‌كیش هه‌یه سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌ر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه".
PM:11:48:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت