روانگەی عێراقی سەوز: هێرش بکرێتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران سێ پارێزگای عێراق زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت
وێستگەنیوز_
ڕوانگەی عێراقی سەوز دەڵێت، لە ئەگەری هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.
ڕوانگەی عێراقی سەوز لەسەر زاری پسپۆڕی کیمیایی، ئەیوب حەسەن دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە عێراق هیچ بڵاوبوونەوەیەکی تیشکی ئەتۆمی تۆمار نەکراوە، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشوور و سنووری عێراق و ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەگەر هێرشە سەربازییەکان بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام بێت، بەتایبەتی وێستگەکانی 'نەتەنز و فۆردۆ' بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کە تیشکدەرە، وێستگەی بوشەهر بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کە ماددەکانی یۆرانیۆم و سیزیۆم و سترۆنتیۆمی تێدایە، ئەوە هەرسێ پارێزگای بەسرە، میسان و زیقار زۆرترین زیانیان بەردەوکەوێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وێستگهی نهتهنز گهورهترین شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆمه و لە دوو دامەزراوەی ژێر زەوی پێکهاتووە. ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم تێیدا 5% ی تێنەپەڕاندووە، وێستگهكه 400 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق و 650 کیلۆمەتر له بهغداوه دوورە، واتە لە ئەگەری تەقینەوەیەکی تەواو مەترسیی بۆ ئاسمانی عێراق دروست دەکات، هاوکات وێستگهی بوشههر کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران بەکاردێت 450 کیلۆمەتر لە بەسرە و 500 کیلۆمەتر لە عەممارە و نزیکەی 700 کیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە.
بە وتەی ئەیوب حەسەن، وێستگهی فۆردۆ لهناوچهیهكی بههێزی شاخاوییدایه و یۆرانیۆمی تا ئاستی سهدا 60 پێتێنراوه، ئهم وێستگهیه هێشتا دووره له هێرشی ئاسمانی، دوورییهكهی له بهغداوه 550 كیلۆمهتره و لهڕێگهی ئاسمانیشهوه 450 بۆ 500 كیلۆمهتر له شارهكانی كهربهلاو نهجهفهوه دووره.
"ئەگەر خێرایی با 30 بۆ 50 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەر بۆیە دوای تەقینەوەی وێستگەکان هەوری تیشکدەر دوای 9 کاتژمێر دەگاتە بەسڕە و دوای 10 کاتژمێر دەگاتە میسان و دوای 14 کاتژمێریش بەغدا دەگرێتەوە." ئەیوب حەسەن وای وتووە.
لە کۆتاییشدا باسی لەوەش کردووە، "لە ئەگەری لەناوبردنی وێستگەکانی ئەتۆمی ئێران هەر چالاکیەکی هەوری تیشکدەر کە بەرەو عێراق بڕوات، کاریگەریی مامناوەندی دەبێت لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و دواتر وردە وردە کاریگەریی دەکاتە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی بەرکەوتوو بەم تیشکە. بەڵام کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر مرۆڤ کەم دەبێت."
PM:01:02:18/06/2025
ئهم بابهته 10456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت