په‌رله‌مانتارانی عێراق فشار ده‌كه‌ن تا وه‌زیری به‌رگری بانگهێشت بكرێته په‌رله‌مان
وێستگه‌نیوز-
له كاتێكدا كه په‌رله‌مانتارانی عێراق فشار ده‌كه‌ن تا وه‌زیری به‌رگری بانگهێشت بكرێته په‌رله‌مان و له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێ كه "بێجگه له‌دوعای خێر هیچمان نییه پێشكه‌شی ئێرانی بكه‌ین".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل كۆبووه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز ، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون و ژماره‌یه‌كی كه‌م له په‌رله‌مانتاران ئاماده‌بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران، رایگه‌یاند كه "بێ له‌دوعای خێر هیچمان نییه پێشكه‌شی ئێرانی بكه‌ین".
هاوكات په‌رله‌مانتاران فشاریانكردووه كه په‌رله‌مان بانگێشتی وه‌زیری به‌رگری بكات تاوه‌كو پرسیاری لێ بكات له‌سه‌ر خراپی سیسته‌می به‌رگری له‌كاتێكدا پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز په‌رله‌مانتاران ڕه‌خنه‌یان له‌خراپی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی عێراق گرتووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه له‌حوكمی نه‌بووندایه.
په‌رله‌مانتاران داوایان كردووه به‌سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا بچنه‌وه كه به‌پاره‌یه‌كی زۆر وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌گه‌ڵ وڵاتاندا تایبه‌ت به‌سیسته‌می به‌رگری واژووی كردووه كه سه‌دان ملێۆن دۆلاره.
PM:05:09:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت