باڵیۆزخانه‌ی عێراق له توركیا واده‌ی ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له توركیا گیریان خواردووه ئه‌نجام ده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراقی له ئه‌نقه‌ره، ئۆپه‌راسیۆنی گه‌شتێكی ئاسمانی تایبه‌ت بۆ هاووڵاتیانی عێراقی كه له توركیا گیریان خواردووه ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
باڵیۆزخانه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌م گه‌شته ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2025، كاتژمێر 2:00ی به‌یانی ئه‌نجام ده‌درێت، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره ده‌ڕوات".
هاوكات
بانگهێشتی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه ئاره‌زووی سه‌فه‌ركردنیان هه‌یه به‌م گه‌شته به زووترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ئۆفیسی هێڵی ئاسمانی عێراقی له ئه‌نقه‌ره بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی حجزكردن و ناو تۆماركردن.
ژماره‌ی نووسینگه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراقی - ئه‌نقه‌ره:
+90 (507) 773 00 01
PM:11:47:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت