ئیسرائیل كوشتنی سه‌رۆكی هه‌واڵگری سوپای پاسداران و جێگره‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر تاران، به‌رپرسی هه‌واڵگری سوپای پاسدارانی ئێران و جێگره‌كه‌ییان "كوشتووه".
ناتانیاهۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، كوشتنی محه‌مه‌د كازمی، به‌رپرسی هه‌واڵگری سوپای پاسداران و حه‌سه‌ن موحه‌قیق، جێگره‌كه‌ی له هێرشێكدا كه له تاران ، پشتڕاستكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی (ynet)ی رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت، ناتانیاهۆ وتویه‌تی: "بڕیارماندا هه‌نگاو بنێین چونكه ناچاربووین، هێنده یۆرانیۆمی پیتێنراومان بینی كه ده‌توانرێت نۆ بۆمبی پێ دروستبكرێت. ئێمه هێرش ده‌كه‌ینه‌سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانیان و سه‌ركرده باڵاكانیان ده‌كه‌ینه ئامانج، ئێستاش ده‌توانم پشتڕاستی بكه‌مه‌وه كه چه‌ند ساتێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسی هه‌واڵگری ئه‌وان و جێگره‌كه‌یمان له تاران له‌ناوبرد".
پێشتر ئیسرائیل كوژرانی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی و زانای ئه‌تۆمی ئێرانی له هێرشه‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی زووی رۆژی هه‌ینی ده‌ستیپێكرد.
سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ كوژرانی شه‌ش جه‌نه‌راڵی دیكه‌ی راگه‌یاند، به‌مه‌ش كۆی گشتی ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله‌باڵایانه‌ی له هێرشی سه‌ربازیی ئیسرائیل‌دا كوژراون، لانیكه‌م گه‌شته 14 كه‌س.
PM:10:09:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت