باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری زیادبوونی هێرشی تیرۆریستی و داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ـی حوزه‌یرانی 2025، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له راگه‌یه‌نراوێكدا هاووڵاتییانی ئه‌مریكی كه له عێراقن، ئاگادار كرده‌وه و ده‌ڵێت: "ئاگاداری ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هێرشی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر شوێنە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئەو شوێنانەی کە هاووڵاتیانی ئەمریکی زۆر سەردانی دەکەن".
باڵیۆزخانه‌كه ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه و پێدانی زانیاری پێویست به هاووڵاتییانمان". هاوكات داواش هاووڵاتییانیان له عێراق ده‌كات، نه‌چنه شوێنی قه‌ره‌باڵغ، به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه خه‌ڵكی بیانی لێیه.
ده‌شڵێت: "داواكاریان له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی، بۆ هیچ مه‌به‌ستێك گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن".
PM:09:41:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت