ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێ كه ئاشووب ده‌نێنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، فه‌رمانی دا كه "رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق بگیرێته‌به‌ر".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و تیایدا دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازی وت‌ووێژیان له‌باره‌وه كرا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و گرژیانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه هاوده‌نگی عێراقی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتكرده‌وه، كه به ئامانجی به‌رفراوانكردنی ململانێكان و تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرای ئیسرائیل.
هاوكات "جه‌خت له سه‌ر ئاماده‌یی عێراق كرایه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویست بۆ گه‌لی ئێران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه".
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر "پێویستی گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق"، و ئاماژه‌ی به ڕاسپارده‌كانی پێشووی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد، بۆ "كاركردن له چوارچێوه‌ی ده‌سته نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنیستییه‌وه ئه‌نجام دراون".
هاوكات سودانی راسپارده‌كانی دووپاتكرده‌وه بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئاسانكاری كردن بۆ گواستنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی له وڵاتانی ناوچه‌كه گیریان خواردووه، به‌وانه‌شه‌وه كه له ئێرانن.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیدار كرا، له‌وانه پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه له ناوچه‌كه ڕووده‌ده‌ن، له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر توانای ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه، بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوخۆیی و توانای پیشه‌یی به‌رزیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه جۆراوجۆره‌كان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌و كه‌سانه كرده‌وه كه هانده‌ری نانه‌وه‌ی ئاشووبی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاستن، و دۆخی ناوچه‌كه ده‌قۆزنه‌وه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
PM:08:31:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت