سوودانی بۆ پزیشکیان: عێراق پشتگیریی تەواوەتی ئێران دەکات و ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکە


وێستگەنیوز_

سوودانی و پزیشکیان بە تەلەفۆن قسەیان کرد و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆک کۆماری ئێرانی راگەیاند، وڵاتەکەی "بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەکی ئێران ئامادەیە."

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی 6ـی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە کرد و رایگەیاند، "هاوخەمی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی ئێران دەردەبڕین، جەخت لە ئەمن و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەکەینەوە کە پەیوەستە بە ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو جووڵانەی حکومەتی عێراق لەسەر هەموو ئاستەکان ئەنجامی دەدات، بۆ رێگریکردنە لە بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە".

هەروەها، "ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئاسەوارەکانی ئەو دەستدرێژییەی کراوەتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران."


PM:03:39:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو