سەرۆک کۆماری عێراق بۆ سەرۆکی دادگای فیدراڵی: گرنگە چارەسەری کۆتایی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوزی لە جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق کرد.


لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە، "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە رێگاکانی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان سەرۆکایەتیی کۆمار و دادگای فیدراڵی کرا، بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی".

وەک ئاماژەی پێکراوە، سەرۆک کۆمار جەختی لە بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە، بەوپێیەی زامنی چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکییەکانە.

سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، "دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەم پرسە بەپێی دەستوور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، گرنگە و تیشکی خستەسەر پابەندبوونی سەرۆکایەتیی کۆمار، بە جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون بە بڕگەکانی و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری".

بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکەکانی دادگاکە بەپێی دەستوور و یاسا جێبەجێدەکرێت، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی و مافەکانی خەڵک و پتەوکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دادگای فیدراڵی جەختی لە چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسا کردەوە.


PM:01:20:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو