عێراق: هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەرووبەندی دانوستانەکاندا؛ هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتان دەکات
وێستگەنیوز_
حکومەتی عێراق لە زاری وتەبێژەکەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا، سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و بە "هەرەشە بۆسەر وڵاتان" ناوی دەبات.
ئەمرۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، حکومەتی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بڵاوکردەوە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پیشێلکردنی ڕوونی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتیی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکان دەکات کە لەسەرووبەندی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا ڕوویدا.
عەوادی دەڵێت: لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە سەیری پێشێلکارییەکانی سەر یاسای نێودەوڵەتی نەکات، بەیاننامەکانی سەرکۆنەکردن بەس نییە، بەڵکو دەبێت ئەوە ڕەنگ بداتەوە لەسەر هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەیە.
هەروەها عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە کۆبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و دڵنیاییش بدات لە دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە، لەگەڵ ئەوەشدا شکۆ بۆ یاسای نیودەوڵەتی بگەڕێنێتەوە.
عەوادی دووپاتی لە هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی عێراق کردەوە بە بنەماکانی سەروەری و بەکارنەهێنانی هێز، هاوکات چارەکردنی کێشەکان بەڕێگەی ئاشتی، هاوسۆزی خۆشیان بۆ گەلی ئێران دووپات کردەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی باوەڕیان بە سیستەمی نێودەوڵەتی هەیە کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا چەسپاوە.
PM:12:58:13/06/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت