کەتیبەی سەیدولشوهەدای عێراق: لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ، ئەمریکا هیچ شوێن پێیەکی لە ناوچەکەدا نامێنێت
وێستگەنیوز-
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق لە کاردانەوە بە هەڕەشەی شەڕ لە لایەن ئەمریکاوە، رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ، ئەمریکا هیچ شوێن پێیەکی لە ناوچەکەدا نامێنێت.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، ئەبوئالا وەلایی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق، ئەمڕپ پێنجشەممە هوشداری دا کە ئەگەر شەڕ لە دژی ئێران دەست پێبکات، سەدان هێزی ئامادەی شەهیدبوون، بۆ کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا رەوانە دەکات.
وەلایی رایگەیاند، "لەو ئەگەرەدا ئەمریکاییەکان بۆ دووەم جار بێ ئابڕوو دەبێت، وەک چۆن جاری یەکەم بە ئابڕووچوونەوە لەو وڵاتە دەرکرا".
وتیشی، "ئەمجار چیتر شوێن پێیەک لە ئەمریکا و مووچەخۆرانی لە ناوچەدا نامێنێت و رژێمگەلی پاڵپشتی داگیرکەرانیش دەڕووخێن".
PM:11:22:12/06/2025
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت