دوایین وتەی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دوایین قسەی کرد و دەڵێت، "پشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبەستین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ شاندێکی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و غالب محەممەد عەلی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق کۆبووەوە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، "پێویستە بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەرێمی کوردستان هانبدرێت بۆ پەلەکردن لە بەجێکردن [بەبانکیکردن]ـی مووچە و رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان، تاوەکو بتوانرێت مووچەکانیان خەرج بکرێت".
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دۆخی کەرتی پەروەردە لە پارێزگاکە تاوتوێ کراوە.
PM:06:54:12/06/2025
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت