عێراق: کەمکردنەوەی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا پەیوەندی بە پێشهاتی ئەمنییەوە نییە
وێستگەنیوز_
وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا پەیوەندی بە پێشهاتی ئەمنییەوە نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی 6ـی 2025، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "بڕیاری کەمکردنەوەی نێردەی دیپلۆماسی ئەمریکا لە عێراق پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، هیچ پێشهاتێکی ئەمنیش لە وڵاتەکەدا، لە ئارادا نییە."
ئاماژەی بەوەشکرد: هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە دۆخی ئەمنیی عێراق سەقامگیرە، بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانیش هیچ هەڕەشەیەک لەسەر نێردە دیپلۆماسییەکان نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کشانەوەی کارمەندە لاوەکییەکانی لە عێراق کرد، هۆیەکەشی بۆ "زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە و هەڕەشە لەسەر کارمەندانی ئەمریکی" گەڕاندەوە.
PM:03:12:12/06/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت