میدیای عێراقی: دەنگۆی مردنی ئەیاد عەلاوی دوورە لە راستییەوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە 12ـی 6ـی 2025 دەنگۆی مردنی ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بڵاوبووەوە، سەرچاوەیەکیش بە بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە، هەواڵەکە "دوورە لە راستییەوە".
بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، "دەنگۆکە دوورە لە راستییەوە، راستییەکەی ئەوەیە، شەوی رابردوو ئەیاد عەلاوی، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، ڕەوانەی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی 'ناوەندی عەرەبی' لە عەمانی پایتەختی ئوردن کراوە."
دووپاتیشی کردووەتەوە، "لە ئێستادا ناوبراو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، بەڵام هێشتا لە ژیاندایە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت."
AM:11:44:12/06/2025
ئهم بابهته 628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت