حكومه‌تی عێراق: ئاماژه‌یه‌كی ئه‌منی نییه كه پێویست به گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بكات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌منی نییه كه پێویست به گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بكات، ده‌شڵێ كه "هه‌موو نێرده دیپلۆماسییه‌كان له كه‌شێكی ته‌واو ئارام‌دا كارده‌كه‌ن".
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق "واع" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "لایه‌نی عێراقی هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌منی تۆمار نه‌كردووه كه پێویست به گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بكات".
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌نگاوه په‌یوه‌ندی به‌و رێوشوێنانه‌وه هه‌یه كه تایبه‌تن به بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌موو نێرده دیپلۆماسییه عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان كه له عێراقن، له كه‌شێكی ته‌واو ئارام‌دا كارده‌كه‌ن و به‌رفراوانترین زه‌مینه‌ی كاریان بۆ ره‌خسێندراوه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "هه‌موو ئاماژه ئه‌منییه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوخۆیی له عێراقدا".
كاتێكی پێشتری ئه‌مشه‌و ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌جێهێشتنی عێراق به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
AM:12:04:12/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت