ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس: ئه‌مریكا كارمه‌ندانی ناپێویست له باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا ده‌كشێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی ھه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس (AP) بڵاوی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به هۆی "ئه‌گه‌ری ئاڵۆزییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا" كارمه‌ندانی ناپێویست له باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌كشێنێته‌وه.
چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، به ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس-یان وتووه كه "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به هۆی ئه‌گه‌ری ئاڵۆزییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا" كارمه‌ندانی ناپێویست له باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌كشێنێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ڵێن كه "ئه‌و بڕیاره زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه نابێت، چونكه له ئێستادا باڵیۆزخانه‌كه خۆی ژماره‌یه‌كی سنووردار كارمه‌ندی هه‌یه".
راشیانگه‌یاندووه كه "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كارمه‌ندانی ناپێویستیشی له به‌حرێن و كوێت ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه بۆیان هه‌یه ئه‌و وڵاتانه جێ بهێڵن و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش ئاماده‌یی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی "هه‌رچه‌شنه كشانه‌وه‌یه‌ك" له به‌غدا نیشان داوه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مشه‌و ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌جێهێشتنی عێراق به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
PM:10:48:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت