"باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌رده‌وامه له كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی"
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌رده‌وامه له كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ كه‌ناڵی حه‌ده‌س ده‌ڵێت: "هیچ زانیارییه‌كمان نییه سه‌باره‌ت به چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا".
ده‌شڵێت: "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، به‌غدای له هیچ رێكارێكی چۆڵكردن ئاگادار نه‌كردۆته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هیچ هۆشدارییه‌كیان پێنه‌گه‌یشتووه كه پێویست بكات ئاستی ئاماده‌كاری هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌رده‌وامه له كاركردنی ئاسایی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مشه‌و ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌جێهێشتنی عێراق به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
PM:09:46:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت