"باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌جێهێشتنی عێراق"
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دوو سه‌رچاوه‌وه بڵاویكرده‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌جێهێشتنی عێراق به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه و سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌وه باسیان له‌وه كردووه كه "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی عێراق به‌جێبهێڵێت به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
تا ئێستا حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا به فه‌رمی هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌وه نه‌داوه.
PM:08:41:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 4512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت