ده‌روازه سنوورییه‌كان: به‌ستنه‌وه‌ی بازگه‌كانی هه‌رێم به ده‌سته‌كه‌مانه‌وه كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2025، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، كۆتاییهاتنی پڕۆسه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی پشكنینی هه‌رێمی كوردستانی به باره‌گای ده‌سته‌كه له به‌غدا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "دوایین خاڵی پشكنینی هه‌رێم كه به ده‌سته‌كه‌مانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، بازگه‌ی باوه مه‌حمود له پارێزگای دیاله بووه، به‌مه‌ش تۆڕی ئه‌لیكترۆنی به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌كه به باره‌گای ده‌سته له به‌غدا ته‌واو بوو".
ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی پلانێكی یه‌كگرتوودا دێت كه ئامانج لێی به‌هێزكردنی چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاری ده‌روازه سنوورییه‌كان و یه‌كخستنی ئه‌و ڕێكارانه‌یه كه له سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێن، بۆ دڵنیابوون له شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكی له كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی حكومه‌ت و ڕێگریكردن له هه‌ر جۆره به‌فیڕۆدان و ده‌ستكاریكردنێك".
راشیگه‌یاندووه كه "بازگه‌ی باوه مه‌حمود به‌ستراوه‌ته‌وه به باره‌گای ده‌سته‌وه بۆ چاودێریكردنی پێشكه‌وتنی ڕێكاره‌كان و دڵنیابوون له وه‌رگرتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی كرێ، به‌پێی بڕیاری ژماره 270ی ساڵی 2025ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
PM:04:54:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 4360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت