یەکەم کاروانی حاجیان گەیشتەوە فڕۆکەخانەی بەغدا


وێستگەنیوز_

پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییان دەستیپێکرد و یەکەم کاروان گەیشتەوە فڕۆکەخانەی بەغدا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025، یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تائیف-ەوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی بەغدا.
 
هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم کاروانیش بە رێگەی وشکانی لە شاری مەککەوە بەڕێکەوتن.
 
پرۆسەی گەڕانەوەی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی تائیف و مەدینە دەبێت، ژمارەی گەشتەکان لە 12 و 13ی حوزەیران بۆ دوو گەشت لە رۆژێکدا زیاد دەبن، دواتر رۆژانە دەبێتە 4 بۆ 6 گەشت، تاوەکو 24ی مانگ بەردەوام دەبێت.
 
دەربارەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گەڕانەوە بە رێگەی وشکانی کاتژمێر 04:00ـی بەیانی رۆژی 12ـی مانگ دەستپێدەکات، کە لە 1645 حاجی پێکدێن، گەشتی فڕۆکەش 14ی مانگ دەستپێدەکات، تاوەکو 20ی ئەم مانگە ھەموو حاجیان دەگەنەوە کوردستان.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگشتی ژمارەی حاجییانی هەرێمی کوردستان 5136 کەس بوون و کەسێک گیانی لەدەستداوە.


AM:09:56:11/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو