سێنتکۆم: نزیکەی دوو هەزار داعش لە عێراق و سووریا چالاکن


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 6ـی 2025، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش کە هێشتا لە عێراق و سووریا چالاکن بە نزیکەی دوو هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

مایکل کوریلا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەڕەشەی داعش بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە، سەرەڕای ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر چەکدارانی ڕێکخراوەکە، بەو پێیەی هێشتا شانە چالاکەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سووریا ماون". 

ئاماژەی بەوەش کرد "هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵدەدەن بەدواداچوون بۆ ئەو شانە نووستوانە بکەن." 

ئاشکراشیکرد، "ئێستا نزیکەی هەشت هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکاندا ڕاگیراون کە لەلایەن هاوبەشە کوردەکانمانەوە لە سووریا بەڕێوەدەبرێن، بەڵام دامەزراوەکان توانایان سنووردارە و ڕووبەڕووی ئاستەنگە ئەمنییەکان دەبنەوە".


AM:08:50:11/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو